بەختی ڕەش لە حەسەن زیافەتی

ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە

دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە

ئەمن باغەوانم، ئەتۆش کۆتری باغی 
ئەمن باغەوانم، ئەتۆش کۆتری باغی 

بێ وەفا مەبە ، جوانی سابڵاغی
بێ وەفا مەبە ، جوانی سابڵاغی

ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە

دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە

بە خۆشی تۆوە گیانە من لێرە ماوم
بەخۆشی تۆوە گیانە من لێرە ماوم 

بێ وەفا مەبە گوڵەکەم، زەرد هەڵگەڕاوم
بێ وەفا مەبە گوڵەکەم، زەرد هەڵگەڕاوم

ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە

دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە


ئەتۆ هەر زێڕی ئامان ،ئەمن عەیارم
ئەتۆ هەر زێڕی گوڵەکەم، ئەمنیش عەیارم 

بێوەفا مەبە ئامان، یارەکەی پارم 
بێوەفا مەیلەکەی ، یارەکەی پارم 

ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە
ڕەشی بەختی من کلەی چاوتە

دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە
دەزووی کفنەکەم زووڵفی خاوتە

ئامان هەی ئامان لە سەدیق تەعریف

هەی داد هەی بێداد، کەس دیار نیە
هەی داد هەی بێداد، کەس دیار نیە
کەس لە دەردی کەس ئاگادار نیە
هەی داد هەی بێداد لەم گەورەشارە
نە دەنگی دۆست دی نە یار دیارە
هەی داد هەی بێداد لەم گەورەشارە
نە دەنگی دۆست دی نە یار دیارە

ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان
چەرخی چاوەیلت چەرخی چاوەیلت
سەریان لێم شێوان ئازیزم سەریان لێم شێوان

من دوور و تۆ دوور وە دووریت قەسەم
هەر وەقتە ببێ ئاگر لە جەسەم
لە دووری باڵات خەمم خەڵاتە
ڕوحم کشیکی دەوری باڵاتە

ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان
چەرخی چاوەیلت چەرخی چاوەیلت
سەریان لێم شێوان ئازیزم سەریان لێم شێوان

شەوان نەخەفتم بە تاسەتەوە
شەوان نەخەفتم بە تاسەتەوە
... بە بۆی هەناسەتەوە
شەوان شەو ناڵین ڕۆژان ڕۆڕۆمە
گشتی پەژارەی دووریەکەی تۆمە
شەوان شەو ناڵین ڕۆژان ڕۆڕۆمە
گشتی پەژارەی دووریەکەی تۆمە

ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان
چەرخی چاوەیلت چەرخی چاوەیلت
سەریان لێم شێوان ئازیزم سەریان لێم شێوان

هەی داد هەی بێداد کەس دیار نیە
هەی داد هەی بێداد کەس دیار نیە
کەس لە دەردی کەس ئاگادار نیە
هەی داد هەی بێداد لەم گەورەشارە
نە دەنگی دۆست دی نە یار دیارە
هەی داد هەی بێداد لەم گەورەشارە
نە دەنگی دۆست دی نە یار دیارە

ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان ئامان هەی ئامان
چەرخی چاوەیلت چەرخی چاوەیلت
سەریان لێم شێوان ئازیزم سەریان لێم شێوان
سەریان لێم شێوان ئازیزم سەریان لێم شێوان

گۆرانی بریندارم لە هۆمەر دزەیی

چەندی گەڕام لە شاران
چەندی گەڕام لە شاران
نەمدی کەس وەک تۆ جوان بێ
کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران
 چۆن دەبێ نێوانمان وابێ
بەیادی سەیرانەکەی ناوداران
بریندارم بریندارم
کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران
 چۆن دەبێ نێوانمان وابێ
بەیادی سەیرانەکەی ناوداران
بریندارم بریندارم

دێتە وا بیرێ جیانە
دێتە وا بیرێ جیانە
چاوچاوانەی سەربانی
دەس لەملانەی بن دیوارە جیانە
ماچ و مۆچی ئێوارەی سەر کانی
بەیادی ئەو هەموو جێیە جوانە
بریندارم بریندارم
دەس لەملانەی بن دیوارە جیانە
ماچ و مۆچی ئێوارەی سەر کانی
بەیادی ئەو هەموو جێیە جوانە
بریندارم بریندارم

ئێستاش مەیلم هەر ماوە
 ئێستاش مەیلم هەر ماوە
دڵ یەکە و نەگۆڕاوە
ئێستاش دەنگ دانەوەی چرپەی گوارەت
لە گوێم دا وەکوو خۆی ماوە
بە یادی هەموو جێیەکی جوانت
 بریندارم بریندارم
ئێستاش دەنگ دانەوەی چرپەی گوارەت
لە گوێم دا وەکوو خۆی ماوە
بە یادی هەموو جێیەکی جوانت
 بریندارم بریندارم
بریندارم بریندارم
بریندارم بریندارم
بریندارم بریندارم

 داگرتنی گۆرانییەکە👇👇

لینک دانلود

گۆرانی ئەی ڕەفێقانی تەریقەت لە سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی

ئەی ڕەفێقانی تەریقەت، دەردی عیشقم چارە کەن
یان بە جارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن

بۆچ ئەمن سووچم چیە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم
بێ قەباحەت لێم زویریت چاکە ئینسافت بێ

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم موسمی ئازادیە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات کۆچی قوربانم وەرە

سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە

سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی خۆ نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە زوو بە خێراتم وەرە

چاوەکەم بۆ ڕوی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕوباب
چاوەکەم بۆ ڕوی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕوباب
دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب

 هەر کەسێ هاتوو وتی من عاشقم بڕوا مەکە
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ

تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ

من کە سوتاوم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
ئاشقی ڕوتم بەقوربانت تیربارانم مەکە

ئاشقی ڕوتم بەقوربانت تیربارانم مەکە

سەد حەکیم عەلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عەلاجی دەردەکەم کە زوو بە قوربانم وەرە

تۆ عەلاجی دەردەکەم کە زوو بە قوربانم وەرە

چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەک گیر بم بە چاوی تۆ قەسەم هیچ نەم دواند

لێ گەڕێن با بمکوژێ بە قوربانی پەیکانی دەبم

 

داگرتنی گۆرانییەکە👇👇

لینک دانلود

گۆرانی نەسیمەکەی سەردی پاییزی

نەسیمەکەی سەردی پاییزی چ بێڕەحمی چ دڵ بەردی
سووری گوڵ سەوزی گوڵزاران، ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی

ئیتر ناپرسی بەم کارە، هەزاران دڵ بریندارە
ئیتر ناپرسی بەم کارە، هەزاران دڵ بریندارە

بە نەغمەی شاد و مەستانت، هەزاران سۆبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول

ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان(د)
بە جەورێت بولبولت تاران(د)

مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەش هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ بەیەکجاری لە ژین بێ بەش

دە پاییز بەسیە ئازارت خودایا کوانێ بەهارت
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایا کوانێ ئارامت

بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سۆبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول

ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان(د)
بە جەورێت بولبولت تاران(د)


هۆنراوەی عوسمان ئەحمەدی
بە دەنگی مەزهەر خالەقی

داگرتنی گۆرانی👇

لینک دانلود

گۆرانی شانە لە عەدنان کەریم

کە شانەی دا لە زوڵفی تار و ماری
لە هەر تایێکی بارێ نافە باری
بە داو هەر تارە بۆ من بۆتە تارێک
لە پێم ئاڵاوە زوڵفی تار و ماری
مەگەر تۆ بوی بە گریە و هاتیە خەندە
کە گوڵ پشکوت بە دەم هەوری بەهاری
وەرە سەر هەر دو چاوم تا بزانن
کەوا شیرینە سەروی جۆیباری
بە بەردا زوڵفی بەرداوە کە تاتا
شەوی گێڕا بە ڕۆژ باغی نەهاری
لە بەر ئاوری دەروونم دا دەگریێم
بە بەرق ئەنگووتوە هەوری بەهاری
بە جارێ بمکوژە و خوێنم بڕێژە
خەلاسم کە لە دەردی ئینتزاری
برۆی تێک نا بەڕوو دا عارەقی ریت
لە ماهی قەوس دا شەبنەم دەباری

داگرتنی گۆرانی👇👇

 

لینک دانلود

گۆرانی پاییز لە حەسەن دەرزی

گوڵەکەم شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ
تۆ گەشی هەڵ دەپروکێی مەیە ئەو ناوە بڕۆ
بولبولی بێ کەسێ دم پڕ لە هەرات جواب کە بڵێ
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بە شەوا بڕاوە بڕۆ
هەموو کەس لێرە دەزانێ کە دنەی شێعری منی
لە هەموو بەزمی ئەوینی من تۆقاوە بڕۆ
تۆ هەڵۆی بەرزەفڕی شاری دڵم نزمە لە بۆت
بێ بەڵا گوڵەکەم کوا ئەوە جێی ڕاوە بڕۆ
هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە وا دڵ بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ
گەر دەترسێی لەوە ئاسو خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئەبەد تۆقی وەفای تۆی لە ملا ماوە بڕۆ

داگرتنی گۆرانی👇👇

 

لینک دانلود

گۆرانی پێم ئەڵێن فەرمووتە شێتم لە حەمید موحەممەدیان

پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە
ئەگەر تەواو عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم
جیانەکەم عاشق چ باکێکی لە لۆمەی عالەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە
یان ئەوەی بیستوومە هەر حاشا لە ناسینم ئەکەی
ئەم کەلامەت دڵ تەزێنە، ئەوپەڕی دەرد و خەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە
گەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستابایە دڵ
کەی لە کۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە
وا مەفەرموو چاوەکانم کەس نیە ئاگای نەبێ
حافزی ڕووحی پەپولە نوری لەرزانی شەمە
پێم ئەڵین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بکەی هێشتا کەمە

داگرتنی گۆرانی👈👈👈لینک دانلود

گۆرانی لالە بە دەستان لە محەممەدی ماملێ

عیشقت بێچارەی کردووم دڵ سووتاوە لە وێ دا
زولفت بادەی شا دێنێ بە کوێستان و بە وێ دا
دەنگی بولبول و قومری دێ لە نیوە شەوێ دا
دڵ بە لێوئاڵێ بەندە بۆیە شێت بوە لە وێ دا
کاغەز دەنووسم بۆ لەیلا بە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە
دەنگی قورینگە دێ لە هەوای دەڵێی چوێستان چین دێنەوە
شەو داوەتیان تێک ڕادەکرد لالە بە دەستان
چەند جوان و پاک و شیرینە کیژی کوردوستان
هەتا نەمردووم ماوم وەرە هێزی هەناوم
لە نەخۆش خانە کەوتووم چاو بە مۆلەق وەستاوم
بۆم بانگی دوکتور کەن دەمرم بە ئەستەم ماوم
خودا بۆخۆی دەزانێ ئەتۆی بینایی چاوم
کاغەز دەنووسم بۆ لەیلا بە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە
دەنگی قورینگە دێ لە هەوای دەڵێی چوێستان چین دێنەوە
شەو داوەتیان تێک ڕادەکرد لالە بە دەستان
چەند جوان و پاک و شیرینە کیژی کوردوستان
ئاخ ڕەنگ زەردی خەزان خەتای پاییزە
ڕەنگ زەردێکەی من کەسێم هی دووری ئازیزە
ئاخ دەبا بسازێ خەمێ بۆچی زیز بووی
بە بێ تەقسیر کەسم دامەن جیرم بووی
ئاشقان بە مەقسوود گەین ئەدی یاری من کوانێ
شەرت بێ قەت مەیلی نانێم تا خودا دەم کە دیوانێ
هەڵوەدای چاوی ڕەشم تا چ زیر و بوهتانێ
غەمی دایک و بابم نیە لێم بە جێ ماوە جوانێ
کاغەز دەنووسم بۆ لەیلا بە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە
دەنگی قورینگە دێ لە هەوای دەڵێی چوێستان چین دێنەوە
شەو داوەتیان تێک ڕادەکرد لالە بە دەستان
چەند جوان و پاک و شیرینە کیژی کوردوستان

 

 تکایە ئەگەر هەڵەی تێدایە پێمان بڵێن با درووستی بکەین.

داگرتنی گۆرانی👈👈 لینک دانلود

گۆرانی ماڵی بابم نەسرین مامۆستا حەسەن زیرەک

ماڵێ بابم نەسرین دانیشە تێرتێر بگرین
ماڵ وێران کوڕیان بمرێ بێهوودە لێکیان کردین
ئای شەوێ تاکوو بەیانی باسکم بۆ بکە بە سەرین
دەردت لە ماڵی دنیام کەڵەگەت و خوێن شیرین
_-_--_-
چەندەی لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
ئەو ئاوڕێی لێی دامەوە کەوتم هەڵ نەستامەوە
نەخۆش و دەردەدارم لێوئاڵ بێت بەلامەوە
_-_-_---_-_-_-_-_-_
دەی ماڵی بابم نەسرایە من دیم بەو دەمی عەسرەیە
پێم کووت ئاوێزانت بم غەریبم مەکە غەدرەیە
خزمینە مەمکەن لۆمە شیرنە بە وێنەی شەکرەیە
ئاوری لە من بەرداوە سەد ماشاڵڵا بە مەکرەیە
_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-
ماڵی بابم نەسرینەیە جوانە و خوێنی شیرینەیە
بەین و بەینەڵڵا وایە میسلی کۆلکەزێڕینەیە
ئاوری لە من بەرداوە لەسەر چی لێم بە قینەیە
ئاوری لە من بەرداوە وەک کۆترێ سەر باڵ شینەیە
_-_-_-_-___-_-_
نەسرین زۆر مەزەداری دەڵێی دەنکی هەناری
ئاورت لە من بەرداوە ....

بە داخەوە گۆرانیەکە تەواو نیە.

لێرە دەتوانن گۆرانیەکە دابگرن

 

لینک دانلود

ناساندنی وێبلاگ

سڵاو

لە ئەم وێبلاگە دا بە هیوام تا ئەو جێگایەی دەتوانم مەتنی گۆرانی(lyric) های کوتراو لە لایەن گۆرانی بێژەکانی بەناو بانگی کورد بنووسم. ئۆمێدوارم بتوانم لەو کارە دا بمێنمەوە و زوو لێی ماندوو نەبم. دەم هەوە تۆزێک ئێنتێرنێت سەبارەت بە گۆرانیەکانی کووردی پتەو کەم ئین شاڵڵا کەسانێکی کەش وا بکەن و ئەو کارە ئیدامە بدەن. تەواوی کارەکانیش هی خۆمەو لە هیچ سایتێکی کە دزی ناکەم مەگەر بۆ بازە جیگایەک کە تەواو حاڵی نەبم و بۆ ئەو جێگایە لە گۆرانیەکەدا بگەڕێم. ئەگەریش شێعری شاعرێک بێت چاو لە دیوانەکەی دەکەم و لە ئاخر دا ئیشارەی پێ دەکەم کە ئەو قسمەتە هی شاعرێکەو خودی گۆرانی بێژەکە نەی کوتوە.

لە ئاخر دا داوا لە تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە ئەگەر گۆرانیەکەیان خوێندەوە، ئەگەر دیتیان جێگایەک دروست نیە وە ئەوان دەزانن یا ئەوەیکە هەست دەکەن ئەو جێگایە دروست نیە بفەرمون تا ئێمە چاوی لێ بکەینەوە و ئەگەر ئیشتبا بوو چاکی بکەین.

سپاس

هادی فەتحوڵڵاهی